Accessibility links

شەماڵ بەشیری: تێکۆشانی کورد لە تورکیادا، تێکۆشانێکی دەسەڵاتخواز نییە بەڵکۆ تێکۆشانێکی گۆرانکاریخوازی رادیکاڵە

  • Jani Diylan

Shamal Bashiri

Shamal Bashiri

مرۆڤ لە ناو و دەروەی تورکیا لە دڵەراوکیدا بوون سەبارەت بە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان، بە تاێبەتی لایەنگیران و دەنگدەرانی هەدەپە کە لە کەشێکی ناهەموار و گرژ و نە ئاساییدا بەرێوە چوو.

A man walks past Turkish special police personnel outside a polling station in Diyarbakir, Turkey, Nov. 1, 2015.

A man walks past Turkish special police personnel outside a polling station in Diyarbakir, Turkey, Nov. 1, 2015.

سەرەرای ئەو ئامارگیریانەی کە لە سەرچاوە جیاکانەوە بڵاوبونەوە، پێشبینیەکانیان زۆرتر لە دەرئەنجامەکانی پێشووەوە نزدیک بوون بەڵام بە پێچەوانەوە ئاکەپە بە 3 میلیۆن دەنگی تر زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێناو و ئەو رێژەی کە پێویستیەتی بۆ ئەوەی بە تەنیا حکومەت پێک بهێنێ.

شەماڵ بەشیری لێکۆڵەر و بەرپرسی پێشووی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بارەی دەرئەنجامەکانەوە دەڵێت " " من لەو بروایەدام کە بە پارامیتری دیمۆکراتیک هەڵسەنگاندنی هەڵبژاردنێکی نا دیمۆکراتیک درووست نابێ، واتە لە زۆربەی وڵاتانی دیمۆکراتیکی دونیادا بە بەکارهێنانی ئامار و دەنگی دەنگدەران (هەژماری دەنگەکان) دەتوانرێت ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبسەنگێنرێت، بەڵام لە وڵاتانی نا دیمۆکراتیک بە تاێبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بە (معیارگەلی) دیمۆکراتیکی وەکو ئامار، ناتوانین دەرئەنجامی هەڵبژاردنە نا دیمۆکراتەکان هەلبسەنگێنین.

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت من نامەوێ بڵێم ئەم ئەنجامە، ئەنجامێک بوو کە هەموو بە فرت و فێڵ کراوە، بەڵام بە پشت بەستن بە راگەیاندنەکان، تەنانەت رۆژنامەی جمهوریەت باس لەوە دەکات کە فێڵی یەکجار زۆر لەم هەڵبژاردنانەدا کراوە، لە شارێک وەکو ئیستانبوڵ کە 10 میلیۆن دەنگدەری هەیە و لە هەڵبژاردنی رابوردوو 10 میلۆن دەنگی داوە، بەڵام لە هەڵبژاردنەکانی ئەم جارەدا 17 میلۆن کەس دەنگی داوە، ئێستاکە باس لەوە دەکرێت ئەم 7 میلۆن دەنگە لە کوێرا هاتووە و لە کوێرا نەهاتووە، دیار نییە، کە زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی باشوری کوردستان دەچێت کە دەڵێن لەوێدا مردووەکانیش دەنگ دەدەن.

Seçim sonuçlarını değerlendiren HDP Eş Başkanları Figen Yüksekdağ ve Selahattin Demirtaş

Seçim sonuçlarını değerlendiren HDP Eş Başkanları Figen Yüksekdağ ve Selahattin Demirtaş

کاک شەماڵ دەشڵێت هەدەپە شکەستی نەهێناوە و نابێ معیاری ئێمە کورت خایەن بێت، نابێ بە پێ دەرئەنجامەکانی سێ مانگی رابوردوو، ئێمە ئەنجامەکان هەڵنەبژێرین، معیاری ئێمە دەبێ درێژ خایەن و لە سونگەیەکی مێژوویەوە بێت.

کاک شەماڵ هەر وەها دەڵێت چاوەروانی ئەوەی کە هەدەپە بەشداری دەسەڵات ببا لە دووای هەڵبژاردنەکانی 7 حوزەیراندا و لەگەڵ ئاکەپە حکومەتی پێکهێنابا، ئەمە چاوەروانیەکی زۆر زۆر نە راستە و سەرچاوە لە نەناسینی بزوتنەوەی کورد و تێکۆشانی ئازادئ خوازی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا دا دەکات، لەبەر ئەوەی تێکۆشانی کورد لە گۆرەپانی سیاسی تورکیادا، تێکۆشانێکی دەسەڵاتخواز نییە بەڵکۆ تێکۆشانێکی گۆرانکاریخوازی رادیکاڵە".

XS
SM
MD
LG