Accessibility links

مێزگرد: هەڵبژاردنی تورکیا


دیمەنێکی دەنگدان لە دیاربەکر
دیمەنێکی دەنگدان لە دیاربەکر

هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی تورکیا کە دوهەمین هەڵبژاردنی گشتییە لە ولاتەکەدا بکرێت لە ماوەی پێنج مانگدا بە یەکێک لە هەڵبژاردنە گرنگەکان لێی دەڕوانرێت بە تایبەتیش دوابەدوای ئەو پاشەکشەیەی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) کردی لە هەڵبژاردنەکەی مانگی شەشدا.

ئاکەپە لە ساڵی 2002 ەوە فەرمانڕەوایەتی تورکیا دەکات و بەلای شیکەرەوە ئەو پاشەکشەیەی لە هەڵبژاردنەکەی مانگی شەشدا، هۆکارە سەرەکییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کە هەر خۆیشی سەرۆکی ئاکەپەیە.

ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج

دەکرێت بگوترێت قۆناغێکی جودا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردندا هاتۆتە ئاراوە لە هەردوو ڕووی سیاسی و ئاسایشیەوە. بەڵام لەم قۆناغەدا ئەوەی نادیارە ئەوەیە، ئایا کێ سودمەندی یەکەم دەبێت لەو ڕەوشانەی ناو تورکیا و چۆن دەتوانێت ڕووداوەکان لە بەرژەوەندی خۆی بشکێنێتەوە.

میوانەکانی مێزگرد:
ڤیان مەجید فەرەج، نوسەر و لێکۆڵەر

کەمال چۆمانی، نوسەر و لێکۆڵەر

سەرنجی زۆرێک لە نێوەندەکان و چاودێرانی سیاسی لەم هەڵبژاردنەدا زیاتر لەسەر ئاکەپە و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) یە.

کەمال چۆمانی
کەمال چۆمانی

شیکەرەوە لە ناو تورکیادا و بە تایبەتیش نەیارەکانی ئاکەپە لەو بڕوایەدان قەیرانەکان دروستکراون تا ئەم لایەنەی سەرۆکی تورکیا بتوانێت جارێکی تریش ببێتەوە بە زۆرترایەتی لە پەرلەماندا و بەبێ داواکردن لە هیچ لایەکی تر حکومەت پێکبهێنێتەوە.

پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا کۆتایی پێهات و ئامارکردنی دەنگەکان دەستیان پێکردووە و تا ئەنجامە فەرمییەکانیش ڕانەگەیەندرێت ناتوانرێت وەڵامی ئەو پرسیارە سەرەکییە بدرێتەوە ئایا (هەدەپە) ئەمجارەیان و لەم هەلومەرجەدا دەتوانێت پارێزگاری لە دەنگەکانی پێشووی بکات؟

ڕا وەرگرتنە گشتییەکانی پێش هەڵبژاردن ئەوەیان نیشانداوە کە لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا (هەدەپە) ڕێژەیەکی زیاتری دەنگ بە دەست بێنێت.

ئەگەر وایە ئایا دەکرێت وەک نیشانەیەک سەیر بکرێت بۆ سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و ئاکەپە؟

وەڵامی ئەم پرسیارە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی مێزگردەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:19:03 0:00

XS
SM
MD
LG