Accessibility links

ئەحمەد میرە: کونسولخانە و باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق پشتێوانی لە کۆدەتاکەی هەرێمی کوردستان دەکەن

  • Jani Diylan

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

Ahmad Mira ئه‌حمه‌د میره‌

لە چوارچێوەی ئەو تەنگەژەی لە نێوان پارتی و لایەنەکانی تر هاتوەتە ئاراوە، وەکو باس دەکرێت بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان رێگا لە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندام پەرلەمانەکان گیرا لە چونەوە هەولێر و وەزیرەکانی گۆڕانیش هەر وەها دەرکران و بە بریاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت جێنشین وە یاخود هەر ناوێکی تری لێ دەنرێت بۆ ئەو وەزیرانە دانرا. ئاخۆ پارتی چۆن دەتوانێ ئەو جۆرە بریارانە لە خۆیەوە وەربگرێت بە بێ گەڕانەوە بۆ یاسا، بۆ پەرلەمان وە یاخود بۆ ئەنجومەنی وەزیران ؟

Massoud Barzani

Massoud Barzani

ئەحمەد میرە سەرنووسەر گۆڤاری لڤین پریس لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەلێت" پارتی ئەوەی نەشاردۆتەوە کە ئەو کارەی ئەنجامی داوە، نە کارێکی شەرعیە، نە کارێکی یاساییە، نە کارێکە لە چوارچێەوەی بنەما دەستوریەکانی دەوڵەتی فیدراڵی عێراقدایە وە لەگەڵ هیچ بنەمایەکی یاساییدا ناگونجێ، بەڵام بۆ پارتی دیمۆکراتی کوردستان نواندنی هەڵوێستی لەو جۆرە بەشێکە لە ئەدەبیاتی کارکردنی خۆێ وە دەرئەنجامی ئەو تەنگە تاوکردنە یاسایی و سیاسیە بوو کە پارتی لە باشوری کوردستان تووشی هاتبوو.

کاک ئەحمەد هەر وەها دەڵێت لە خەمڵاندنی ئێمەدا پارتی لە پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە رووێ یاساییەوە هەموو دەرگاکانی لەسەر داخرابوو، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو دۆخە تێپەرێنی پەنای برد بۆ ئەو کارە کە لە نێۆ میدیای کوردیدا بە جۆرێک لە کۆدەتای سیاسی ناوزەد دەکرێ.

کاک ئەحمەد دەشڵێت بەڵام بۆ ئەمە لە پارتی قەبول دەکرێت؟ لە راستیدا من دەمەوێ زۆر بە راستەوخۆ و راشکاوی گلەیی لە کۆنسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا، باڵێۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق وە دیپلۆماسیەکانی دونیا بکەین کە ئیهتمامیان بۆ پرسەکە نەبوو، نەک کە گرنگیان بە مەسەلەی دیمۆکراسیەت نەدا لە هەرێمی کوردستان بەڵکۆ بە پێی بە دوواچوونەکانی ئێمە ئەوانیش پشتی ئەو کۆدەتاییە ئەگرن کە ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا بەرێوە ئەچێت".

XS
SM
MD
LG