Accessibility links

تورکیا لەبەردەم هەڵبژاردن و تێڕوانینە جیاوازەکاندا


تورکیا وەک پێکهاتەیەکی سیاسی ئاڵۆز، هەمیشە جێی گفتوگۆ و سەرنجە جیاوازەکان بووە، تورکیا بەرلەوەی وڵاتێکی مۆدێرن بێت کە بەر لە بە‌هێزبوونی AKP ئەم دروشمە بەرزدەکرایەوە، بەڵام ئەوڕۆکە بەڕای شارەزایان تورکیا وڵاتێکی ئاینی و نەریتیشە، هاوکات دەرئەنجامی توندوتیژییەکانی دەسەڵات بەرامبەر بە خەڵک و چالاکوانان سەلماندی تورکیا وڵاتێکیشە بۆ پێشێلکارییە گەورەکانی مافی مرۆڤ، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا بارودۆخی ئابوری و ڕکابەرە سیاسییەکان دەرەنجامی پێشبینی نەکراویان لێ چاوەڕواندەکرێت.

دکتۆر جەبار پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا لە وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت "ترسی AKP هەروەها MHP و CHP لە HDP ئەوەیە، چونکە AKP هەڵگری گوتارێکی نوێیە لە کولتوری سیاسی تورکیادا، گوتارێکە لە دەرەوەی ئایدۆلۆژیای فەرمی، لەدەرەوەی سیاسەتی فەرمی، کە خاوەنی گوتارێکە کە هەوڵدەدات هەرچی تابۆکان هەیە لە تورکیا بیشکێنێت".

هەروەها دەڵێت "نزیکترین حیزب لە AKP پارتی MHP یە، ئەگەر لەگەڵ ئەودا هاوپەیمانییەک دروستبکەن ئەوا کێشەی زۆر گەورە بۆ وڵاتەکەی دروستدەکات، بەڵام ئەگەر هاوپەیمانییەک دروستبکەن لەگەڵ CHP رەنگە کێشەکان کەمتر بێت."

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ دکتۆر جەبار قادر.

XS
SM
MD
LG