Accessibility links

ڕوسیا ڕۆژێکی پرسەو ماتەمینی ڕادەگەیەنێت


ڕوسیا ڕۆژی یەکشەممەی کرد بە ڕۆژی ماتەمینی ڕۆژێک پاش ئەوەی 217 سەرنشین و 7 کەسی تاقمی فڕۆکەکە لە ناو فڕۆکەکەی لە نیمچە دوورگەی سینای مسڕ کەوتە خوارێ گیانیان لەدەست دا.

نزیکەی هەمو سەرنشینەکان گەشتیاری ڕوسی بوون لە هاوینە هەوای شەرم ئەلشێخی مسڕەوە دەگەڕانەوە بۆ سانپیترسبەرگ.

یەکێک لە هاووڵاتیانی سان پیتسبەرگ دەڵێت "تەنها دەتوانم هاوخەم بم لەگەڵ هەمو هاوڕێکانم و خزمەکانم کە لە چرکەیەکدا کەسە خۆشەویستەکانیان لەدەستداوە. ئەمە کارەساتە".

هەتا ئێستا بەلایەنی کەم 129 تەرم دۆزراونەتەوەو براون بۆ قاهیرە.

کەسو کارەکانیان چاوەڕوان دەکەن شارەزایان نمونەی DNA یان لێ وەربگرن تا پێناسەیان بکەن.

کاربەدەستان هیوادارن لە ڕێگای سندوقی ڕەشی فڕۆکەکەوە زانیاریان لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە دەستبکەوێت.

XS
SM
MD
LG