Accessibility links

لە تورکیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی دەستپێدەکات


دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا دەنگی خۆیان دەدەن بۆ دیاری کردنی ئەوەی ئایە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا دەشێ زۆرینەی ڕەها بەدەست بهێنێتەوە.

هەزاران بنکەی دەنگدان لە کاتژمێر 7ی بەیانی بە کاتی خۆجێی لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا کرانەوەو لە ڕۆژئاوای وڵاتەکەش کاتژمێرێک پاش ئەوە کرانەوە.

ئەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی یەکشەممە دووهەمین جارە لە ماوەی پێنج مانگدا، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی مانگی شەش بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو پارتی داد و گەشەپێدان ناسراو بە ئاکەپە پاش 13 ساڵی دەسەڵات زۆرینەی ڕەهای لە دەستدا بۆیە نەی توانی بە تەنها حکومەت پێک بهێنیت و سەرۆک وەزیر ئەحمەت داڤد ئۆغڵوش سەرکەوتوو نەبوو لەوەی هاوپەیمانیەک دروست بکات لەگەڵ لایەنەکانی تر بۆ پێک هێنانی حکومەت.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەدایە کە دۆریان جۆنس پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئیستەنبوڵ بۆی ناردوین.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00

XS
SM
MD
LG