Accessibility links

جۆن کیری: ئەمەریکا شەڕی دژی داعش دەکات خۆی ناخاتە نێو شەڕی ناوخۆی سوریاوە


وەزیری درەوەی ئەمەریکا جۆن کیری دەڵێت بڕیاری سەرۆک ئۆباما بۆ ناردنی هێزێکی تایبەتی ئەمەیکا بۆ سوریا تەنها بۆ سەرنج خستنە سەر توندڕەوانی داعشە ئەمە مانای ئەوە نییە ئەمەریکا خۆی دەخاتە شەڕی ناوخۆی سوریاوە.

کیری کە دەستخۆشی لە ئۆباما کرد بۆ ئەو بڕیارەی گوتیشی، ڕێبازی ئەمەریکا ڕوونە شکست پێهێنانی دەوڵەتی ئیسلامییە. بەڕێز کیری دەستێوەردانی زیاتری ئەمەریکا لە شەڕی سوریای ڕەت نەکردەوە و گوتی ناتوانێت پێشبینی داهاتوو بکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری ئەم لێدوانەی لە میانەی کۆنفرانسێک لە بشکێکی کازخستان دا کە یەکەم وێزتگەی بوول ە گەشتەکەیدا بۆ پێنج وڵاتانی ناوەندی ئاسیا.

کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک فەرمانی داوە هێزێکی تایبەتی کەمتر لە 50 ئەندامی بڕۆنە نێو باکوری سوریاوە بۆ هاوکاری کردنی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن لە شەڕی دژ بە چکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی.

XS
SM
MD
LG