Accessibility links

لایەنەکان لە تورکیا دووا هەوڵی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی دەدەن


ڕۆژێک بەر لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا، سەرۆک وەزیری وڵاتەکە ئەحمەت داڤئۆغڵو داوا لە تورکیا دەکات نوێ کردنەوەی زۆرینەی ڕەهای پارتی دەسەڵاتدار پشتیوانی لە سەقامگیری بکەن.

هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە گەڕی دوهەمی هەڵبژاردنی مانگی شەشە کە تیایدا پارتی دەسەڵاتداری دادو گەشەپێدان ناسراو بە ئاکەپە، زۆرینەی ڕەهای لە پاش 13 ساڵی دەسەڵات لەدەست دا.

پاش ئەوەی سەرۆک وەزیر نەیتوانی هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ کام لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکبهێنێت سەرۆک ڕەجەب تەیب ئۆردوغان داوای کرد هەڵژباردن ئەنجام بدرێتەوە.

داڤد ئۆغڵو لە کۆبونەوەیەکی جەماوەری ڕۆژی شەممە گوتی ئاکەپە گوزارشت لە سەقامگیری دەکات و تەنها هیوای تورکیایە.

لە کۆبونەوەیەکی تری جەماوەری گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا جەهەپە سەرۆکی پارتەکە کەمال کلیچدار ئۆغڵو ڕایگەیاند ئۆردوغان بڕیار لەسەر هەمو هەنگاوێکی ئاکەپە دەدات.

XS
SM
MD
LG