Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سعودیە: داهاتوی بەشار ئەلئەسەد یەکێکە لەو خاڵانەی چارەسەر نەکراوە


.

.

دیپلۆماتی باڵای عەرەبستانی سعودیە دەڵێت کات دانان بۆ دەرچوونی سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد و کشانەوەی هێزی بیانی دوو خاڵن کە هێشتا جێی ناکۆکین لە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا.

هاوکات کاربەدەستێکی باڵای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت خۆتێوەگلانی ڕوسیا لە ناکۆکیەک کە هەتا ئێستا زیاتر لە 250 هەزار کەسی تێدا کوژراوە و 11 ملیۆنیش ئاوارە بوون مۆسکۆ دەخاتە گێژاوێکەوە کە موسوڵمانە سوننەکان دەڕەنجێنێت.

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودیە عادل ئەلجوبەیر و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا تۆنی بلینکن ڕۆژی شەممە ئەم قسانەیان لە کۆنفرانسی ئاسایشی ماناما کرد، چەند کاتژمێرێک پاش ئەوەی نوێنەری وڵاتەکانی هەردوکیان و زیاتر لە 10 وڵاتی تر ڕازی بوون لەسەر ئەوەی فشار هەوڵێکی نوێی ئاشتی بۆ حکومەتی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن بەدەستبێت.

مەسەلەی سوریا باڵیکێشا بەسەر وتووێژەکانی کاربەدەستانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عەرەب لە پایتەختی بەحرەین.

ئەلجوبەیر کە لە ڤیاناوە گەیشتە ماناما گوتی لە کۆنفرانسەکەی ڤیانادا هیچ شتێک هەڵوێستی عەرەبستانی سعودیەی نەگۆڕیوە لەسەر ئەوەی دەبێت ئەسەد وازبهێنێت. گوتیشی گوشاری هێزی بیانی بەتایبەتی ئێرانییەکان ئاستەنگی سەرەکین بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە.

ئێران پشتیوانی سەرەکی ڕژێمی سوریایە و چەکدارانی شیعەی سەر بە ئێران لە سوریا شەڕ دژ بە گروپەکانی ئۆپۆزسۆن دەکەن.

XS
SM
MD
LG