Accessibility links

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ڕوسی لە سینای مسڕ بەردەبێتەوە


سەرۆک وەزیری مسڕ شەیف ئیسماعیل کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ڕوسیایی پشتڕاست کردەوە کە 224 کەسی تێدابوو، کەمتر لە نیو کاتژمێر پاش دەرچوونی ئەو فڕۆکەیە لە هاوینە هەواری شەرم ئەلشێخی مسڕەوە.

کاربەدەستانی مسڕ دەڵێن فڕۆکەی نەفەرهەڵگری جۆری A-321 گەشتی 9268کۆگالیماڤییا217 سەرنشینی تێدابوو لە ناویاندا 17 منداڵیش هەروەها 7 کارمەندیشی تێدا بوو. شوێنی کەوتنەکە دۆزراوەتەوەو ئۆپەراسیۆنەکانی بەهاناچوون دەستیپێکردووە.

کاربەدەستان ڕادەگەیەنن هیچ کەس لە سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە زیندوو نەماون.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیر ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیری مسڕ کۆبوونەوەیەکی تەنگەتاوی لەگەڵ کاربەدەستانی حکومەت ڕێکخستووە، لە کاتێکدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتنیش داوای لە کاربەدەستانی فریاکەوتنی ڕوسیا کردووە دەستبەجێ بگەنە شوێنی ڕووداوەکە لە نیمچە دوورگەی سینای مسڕ.

XS
SM
MD
LG