Accessibility links

روسیا، وڵاتە یەکگرتووەکان، عەرەبستانی سعودی،تورکیا، ئێران پێکەوە دادەنیشن


سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی روسی دەڵێت دیپلۆماتە باڵاکان لە روسیا، وڵاتە یەکگرتووەکان، عەرەبستانی سعودی و تورکیا بریار وایە لە رۆژی پێنچشەممە خولی دووەمی دانشتنەکانیان لە بارەی سوریا لە ڤیننا ئەنجام بدەن.

سەرچاوەکە هەر وەها ووتی پاش کۆبۆنەوە چوار قۆڵیەکە، لە رۆژی پێنجشەممە لە کاتژمێری 1800 بە کاتی گرینچ، بریار وایە ئێران و عێراقیش لە کۆبۆنەوەکانی رۆژی هەێنی دا بەشداری بکەن و هەر وەها میسر و لوبنان ئەگەر بێت و ئەو وڵاتانە پۆزەتیڤانە وەڵای بانگهێشتنەکەی واشنتن بدەنەوە.

تەلفزیۆنی دەوڵەتی ئێران لە زاری مەرزیە ئەفخەمیەوە رادەگەینێت کە وەزیری دەرەوە جەواد زەریف بریار وایە لە کۆبۆنەوەکاندا بەشدار بکات.

لە لایەکی ترەوە روێتەرز رادەگەینێت نەزار خەیروڵا جێگری وەزیری دەرەوە عێراق بۆ پەیوەندیە دوو لایەنیەکان لە کۆبۆنەوەکانی ڤیننادا بەشدار دەکات.

XS
SM
MD
LG