Accessibility links

دەوڵەتی ئیسلامی لەوانەیە پەلاماری ئاسیای ناوەراست بدات


Afghan Taliban
Afghan Taliban

دەزگاکانی زانیاری روسی هۆشداری داوە لە مەترسی چوونە سەرەوەی پەلاماردانی ئاسیای ناوەراست لە لایەن شەرکەرانی دەوڵەتی ئیسلامی و تالیبانەکان.

بەرێوەبەری FSB ئەلکسەندەربۆرتنیکۆڤ لە قسەکانیدا کە لە ئاژانسەکانی پەیام و نووچەی روسیدا لە رۆژی چوارشەممە بڵاو بوەتەوە ووتی بوونی شەرکەرانی تالیبانەکان هەندێ کە سۆزیان بۆ گروپی دەوڵەتی ئیسلامی داوە بە شێوەیەکی زۆر لە سنوری باکوری ئەفغانستان روونە لە شیانی هێڕش بردن.

ئەفغانستان خاوەن سنورێکی دوور و درێژە لەگەڵ کۆمارەکانی پێشین یەکێتی سۆڤیەت تورکەمنستان، ئوزبەکستان و تاجیکستان کە سەرچاوەی هاتنی کەرەستەکانی بەنگ و سڕکردنەوە بوە بۆ روسیا، کە دەمێکە نگرانی مۆسکۆ بوە.

پوتن لە سەرەتای ئەم مانگە بارەکەی لە ئەفغانستان بە نزدیک لە مەترسی ناوبرد و لە وڵاتانی پێشێنی سۆڤیەت داوای کرد ئامادە بن پێکەوە کار بکەن بۆ پەرچدانەوە شیانی هەر جۆرە هێڕشێک.

XS
SM
MD
LG