Accessibility links

دکتۆر بێریوان خەیلانی: پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر ڕێکەوتنی نەوت ئاڵۆز بووە

  • Balen Salih

دکتۆر بێریوان خه‌یلانی

دکتۆر بێریوان خه‌یلانی

بڕیارە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

دکتۆر بێریوان خەیلانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت ئەم سەردانە زۆر پێویستە و گرنگیشە بەتایبەتی بەر لەوەی لە پەرلەمانی عیراقدا خوێندنەوەی یەکەم بکرێت بۆ بەرنوسی بودجەی وڵاتەکە و دەشڵێت بۆیە پێویستە بە زووترین کات شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بۆ وتووێژکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەنددارەکاندا بەر لەوەی بەرنوسی بودجە بگاتە هۆڵی پەرلەمان تا بتوانرێت ئەو بەندانەی پێویستیان بە گۆڕینە، گۆڕانکارییان تیادا بکرێت.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر بێریوان خەیلانی ئاماژەش بەوە دەکات کە بەغدا وابەستەی پەیمانەکانی خۆی نەبووە لەسەر ئەو ڕیکەوتنی نەوتەی مۆرکراوە و دەشڵێت کوردیش وتوویەتی ڕۆژانە 550 هەزار بەرمیل نەوت دەنێرێتە دەرەوە بەڵام ئەوە بوولە دوو سێ مانگی یەکەمدا کورد نەیتوانی ئەو ڕێژەیە بنێرێتە دەرەوە چونکە کێشەی هونەری و کێشەی کەش و هەوا هەبوون.
زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG