Accessibility links

تەقە لە بەری ئەفغانستانەوە 7 سەربازی پاکستانی دەکوژێ


لەشکەری پاکستانی دەڵێت لە رۆژی سێشەممە تەقە لە بەری ئەفغانستانەوە 7 سەربازی پاکستانی کوشت.

هێڕشەکە بۆ سەر پاسگایەکی هێزە نیمچە لەشکەریەکاندا بوە لەا ناوچەی ئەنگور ئاددای باشوری وەزیرستان.

لەشکەر نەیووت ئاخۆ میلیشیاکان وە یاخود سەربازانی ئەفغانی لەوەدا بەرپرسیارن وە دەمەو دەست هیچ لێدوانێک لە ئەفغانستانەوە نەبوە.

هەردوو وڵاتی دراوسێ لە رابوردوودا تاوانباری هێزەکانی یەکتر کردوون بە دەستپێکردنی تەقەکانی بەری سنوورەوە.

لە مانگی هەشت پاکستان بانگی باڵێۆزی ئەفغانستان لە ئیسلام ئابادی کرد بۆ بێزاری دەربرین وەکو ئەو ناوی دەبات تۆپارانێکی نە بە مەبەستی شەر و ئاژاوە کە سێ سەربازی پاکستانی کوشت.

رۆژێکی پێشتر ئەفغانستان بانگی باڵێۆزی پاکستانی کرد بۆ ئەوەی پێی بڵی تۆپباران لە لایەن هێزەکانی پاکستانیەوە 8 سەربازی ئەفغانی کوشت.

XS
SM
MD
LG