سەرۆک وەزیری بەڤاریا لە رۆژی سێشەممە بە رووێ ئوتریش دا تەقیەوە بە هۆێ رێگادانی هەزاران کۆچبەر لە هاتنە ژورەوەی ئەڵمانیا بە بێ ئاگادارکردنەوەی کاربەدەستانی خۆجەیی وە لە راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگیلا مێرکل داوای کرد کارێک بکات.
هۆرست سیهۆفەر لە چاوپێکەوتنێکدا بە Passauer Neue Presse ووت رەفتاری ئوتریش زیان بە پەیوەندیەکانی دراوسیەتیمان دەگەینێ، ئێمە ناتوانین و نابێ بەم جۆرە لەگەڵ یەکتردا هەلس وکەوت بکەین.
ناوچەی بەڤاریای سسیهۆفەر کە هاوو سنوورە لەگەڵ ئوتریش دەروازەی سەرەکی بوە بۆ سەدان هەزار لەو پەنابەرانەی لەم مانگانەی دوواییەدا گەیشتونەتە ئەڵمانیا.
کاربەدەستانی بەڤێریایی کە لە تێکۆشاندان بۆ حەوانەوەی ئەو ژمارە زۆرە، لە هەمان کاتدا تاوانباری ڤیینا دەکەن بە ئاگادار نەکردنەوەیان لە دەمی گەیشتنی پەنابەرانێکی نوێ.
ئەوان سکاڵا دەکەن کەمی هاوکاری کردن وا دەکات لە دوواترین خولەکاندا پەلە بکەن بۆ دۆزینەوەی سەرچاوە بۆ پێشوازی کردن لەو کەسانەی بە تازە دەگەن.