Accessibility links

ڕوسیا و ئۆپزسیۆنی سوریا


لە ڕاگەیاندنێکدا کە بە وەرچەرخانێک لە هەڵوێستی ڕوسیادا دادەنرێت، سێرگیێ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت هێزی ئاسمانی وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ هاوکاریکردنی ئەوانەی بە ئۆپزسیۆنی نیشتمانی سوریا ناودێری دەکات.

حوسەین عومەر، ڕۆژنامەوان و چاودێری سیاسی دەڵێت پێدەچیت مۆسکۆ بخوازێت هەموو دەروازەکان لەگەڵ ئۆپزسیۆنی سوریادا دانەخات و بتوانێت بەردەوام زەمینەی یارییە سیاسییەکانی خۆی لە سوریادا بکات.

ژەنەراڵ ئەبو لەیلا، سەرکردەی هێزی (شمس الشمال) لە سوریا دەڵێت ئۆپزسیۆنی نیشتمانی سوریا ئەڵتەرناتیڤی ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد و دەوڵەتی ئیسلامیشە لە سوریادا.

زۆرێک لە لایەنەکانی ئۆپزسیۆنی نیشتمانی سوریا دەڵێن هیچ یارمەتی و کۆمەکێکی ڕوسیایان ناوێت تەنها ئەوەندە نەبێت بۆردومان کردنی بنکەکانی ئۆپزسیۆنی سوریا ڕابگیرێن، دەست بکرێت بە وتووێژ لەسەر چۆنییەتی ڕێکخستنی هاوکارییەکان.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکانی لەگەڵ حوسەین عومەر و ژەنەراڵ ئەبو لەیلا، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:14 0:00

XS
SM
MD
LG