Accessibility links

حەسەن قازی: خەڵک لە تورکیا بە شوێن ئەڵتەرناتیڤێکدایە تا پێش لە تاکڕەوی بگرن


 حه‌سه‌ن قازی
حه‌سه‌ن قازی

ڕاوەرگرتنە گشتییەکان لە تورکیادا نیشانی دەدەن هەدەپە وەک هەڵبژاردنەکەی مانگی شەشی ڕابردوو دەتوانێت ڕێژەی لەسەدا دەی دەنگەکان تێبپەڕێنێت و هاوکات هەندێک لە ڕاوەرگرتنەکان ئاماژە بە ڕێژەیەکی زیاتریش دەکەن.

حەسەن قازی، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت لەگەڵ ئەوەدا کە تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ هەڵبژاردن بەڵام لە تورکیا تواناییەکانی هەدەپە بەر تەنگ کراونەتەوە بەگشتیش پاش ڕووداوەکانی ئەم دواییە و بە تایبەتیش ئەو تەقینەوەیەی لە ئانکەرە ڕوویدا و دەشڵێت ئەم ڕووداوانەش بوونە هۆکارێک تا هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی خۆی بگۆڕێت.

لە پاش هەڵبژاردنەکەی مانگی شەشی ڕابردوو ڕەوشێکی تری سیاسی و ئاسایشی لە تورکیادا هاتە ئاراوە، لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا پێویست بوو هەدەپە بۆ ئەم هەڵبژاردنەی مانگی یازدە گوتاری سیاسی خۆی بگۆڕێت؟ بەڕێز قازی دەڵێت لەگەڵ ئەوەشدا کە هەندێک گۆڕانکاری هەبوون بەڵام پێویستی نەکردووە هەدەپە تەواوی گوتاری سیاسی خۆی بگۆڕێت لەو بەرنامەیەی هیزە دیموکراتیکەکانی وڵاتەکە لە دەوری کۆبوونەتەوە.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ حەسەن قازی نوسەر و لێکۆڵەر کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:54 0:00

XS
SM
MD
LG