Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: بۆ ئەم هەڵبژاردنانە ئاکەپە گوتارێکی ناسیۆنالیزمی توندڕەو و بە ئاین پەردەپۆش کراوی هەیە


دکتۆر جەبار قادر
دکتۆر جەبار قادر

بڕیارە ڕۆژی یەکی مانگی یازدە لە تورکیا هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی وڵاتەکە بکرێت، پاش ئەوەی لە دوای هەڵبژاردنەکەی مانگی شەشی ڕابردوو لایەنەکانی وڵاتەکە نەگەیشتنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکە.

پێشتریش لە ساڵی دوو هەزار و دوودا ڕەوشێكی هاوشێوە لە تورکیادا هەبوو.

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا دەڵێت جیاوازی ئەم دوو هەڵبژاردنە لەوەدایە کە ساڵی 2002 ئاکەپە لە هەڵکشاندا بووە بەرەو لوتکە و دەشڵێت ئێستا ئاکەپە پاش 13 ساڵ لە تا ئەندازەیەک دەسەڵاتی ڕەها ڕەوشەکەی کەوتۆتە لێژی ئەودیوی لوتکە وەک دەڵێت بەرەو داکشان دەڕوات و ئەم ڕەوشەشی وەهای کردووە کە ئاک پارتی بە شێوەیەک لە شێوەکان بەشوێن دروستکردنی ئاڵۆزیدا بگەڕێت و نەیارەکانی هەست بە ئاسایش و پارێزراوی خۆیان نەکەن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەبار ئاماژەش بەوە دەکات ئەو نیگەرانییانەی لە تورکیادا هەن سەبارەت بە هەبوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و ڕەوا لە جێی خۆیدان و دەڵێت چونکە دەسەڵاتدارانی تورکیا هەڵمەتێک و فشارێکی زۆر توندی خستۆتە سەر نەک هەر کورد بەڵکو لەسەر ئەو هێزانەش کە بە دیموکرات یان بە هێزی جەپ و هێزی داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ ناسراون و دەشڵێت لەوەش خراپتر هێرشکردنە بۆسەر میدیا و بۆ سەر ئەو ڕۆژنامەنوسانەی ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەگرن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:09 0:00

XS
SM
MD
LG