Accessibility links

پەنابەرانی کورد لە ئەوروپا و کاریگەرییان لەسەر دۆزی کورد


پەنابەران کە ڕوودەکەنە هەر وڵاتێکی جیهان، ئیتر ئەو وڵاتە دەبێتە مەنزڵگەو نیشتیمانی دووهەمیان، بەپێی ڕاوبۆچوونی شارەزایان و ئەو رێکخراوە جیهانییانەی کە کاریان یارمەتیدان و لێکۆڵینەوەیە لە دیاردەی پەنابەریی پەنابەران دەکەونە پەراوێزی ئەو کۆمەڵگە پێشکەوتوانەوە، دەتوێنەوە لە کۆمەڵگە ئەوروپاییەکاندا، دەبنە گروپی نەتەوەیی یاخود ئاینی یان سیاسی جیاجیا.

بەڵام دکتۆر لوئەی جاف سەبارەت بە پەنابەرانی کورد تێڕوانینێکی جیاوازی هەیە لەوبارەیەوە، دەنگی ئامریکا بەشی کوردی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دکتۆر لوئەی جاف سازداواو دەڵێت: ' ئێمە لە ڕووی سیاسییەوە بە سەدان چالاکوانمان هەیە لە ئەوروپا و حیزبەکانی ئەوروپادا، لەو پەڕی چەپەوە تا ئەوپەڕی راست خەڵکی کوردمان هەیە خەبات دەکەن و گەیشتونەتە ئاستێکی باش، جارێ سەرەتایە بەڵام لە داهاتوودا لە 5 بۆ 10 ساڵی تر ئەو نەوەیە بەتەواوەتی لە جومگەکانی دەسەڵاتدا خۆیان دەبینننەوە و دوور نیە وەزیری کورد لە حکومەتە ئەوروپییەکاندا ببینین'

هەروەها دکتۆر لوئەی دەڵێت: " لۆبی کورد هەیە لە ئەوروپا بەڵام رێکخراو نییە، لۆکاڵییەو پەرتەوازەن، ئەو لینکانە پەیوەندیان پەکەوە نییە و گڵۆباڵ نیە"

بفەرموون لەگەڵ تەواوی چاوپێکەوتنەکە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:15 0:00

XS
SM
MD
LG