Accessibility links

بەشار ئەلئەسەد: نەهێشتنی تیرۆرستان سوریا بەرەو چارەسەری سیاسی دەبات


سەرۆکی سوریا بەشار ئەلئەسەد سەرنجی خۆی لەسەر کەم کردنەوەی هەڕەشەی تیرۆرستان لە وڵاتەکەی دووپات کردەوە و ڕۆژی یەکشەممە گوتی ئەمە دەبێت هۆی چارەسەری سیاسی کە سوریاییەکان لە ماوەی چوار ساڵو نیوی ڕابوردۆوە هەوڵی ب دەدەن.

ئەسەد لەگەڵ کۆمەڵێک لە یاسادانەرانی ڕوسیا و کاربەدەستانی تر لە دیمەشق کۆبۆوە. ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی سوریا سانا دەڵێت بەشار ئەلئەسەد گوتویەتی دەرکردنی گروپی تیرۆرستییەکان سەروەری خاکی سوریا دەپارێزێت.

ئەندامێکی شاندەکەی ڕوسیا ئالیکساندەر یوشیچینکۆ ڕایگەیاند ئەسەد گوتویەتی ئامادەیە بەشداری بکات لە هەڵبژاردنی نوێی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەگەر گەلی سوریا بیانەوێت.

ئەسەد لە ئێستادا لە خولی سێهەمی سەرۆکایەتیدایە پاش ئەوەی پارەکە خولێکی تری 7 ساڵی بردەوە. هەڵبژاردنەکان تەنها لەو ناوچانەدا کران کە لەلایەن حکومەتەوە کۆنتڕۆڵ کراوە ئۆپۆزسیۆن بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کرد. ئەسەد لە سەدا 89 ی دەنگەکانی بەدەستهێنا.

XS
SM
MD
LG