Accessibility links

بورهان مەلا یاسین: تۆزخورماتوو جێگای ژیانی تێدا نەماوە

  • Jani Diylan

Mideast Iraq

Mideast Iraq

دیارە لە دەر ئەنجامی شەری هێزەکانی عێراقی و هێزەکانی پێشمەگە لە دژی داعش، کار و کاردانەوە لە هەردوو لادا لێ کەوتووەتەوە و وەکو باس دەکرێت بوەتە شەری شیعە و سوننە و توڵە کردنەوە لە سوننیەکان.

بورهان مەلا ئەمین یەکێک لە چاودێرانی شاری تۆزخورماتوو لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە داخەوە ئەم شارە لێقەوماوە وە بوەتە گۆرەپانی شەر و ململانی و یەکلاکردنەوەی کێشەکان و لێرەدا شەش تاقمی شیعە هەیە کە هیچ کام بە قسەی ئەوەی تر ناکات. کاک بورهان هەر وەها دەڵێت ناکۆکیەکان گەیشتوەتە ئەو ئاستە کە ئێستاکە ئێتر شەڕی شیعە و سوننەیە و لە دەر ئەنجام هەزاران کورد شارەکەیان بەجێ هێشتووە و ئەو کوردەش کە نەرۆێشتووە، توانای رۆێشتنی نەبووە، نەدارە. کاک بورهان دەشڵێت ئەم شارە جێگای ژیانی تێدا نەماوە و کەسیش نایەتە دەنگ بۆ چارەسەرکردنی ئەم بارە".

XS
SM
MD
LG