Accessibility links

جان کیری پلانی کۆبونەوەیەکی نێونەتەوەی لەسەر سوریا ڕادەگەیەنێت


جان کیری پلانی کۆبونەوەیەکی نێونەتەوەی لەسەر سوریا ڕادەگەیەنێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پلانەکانی بۆ کۆبوونەوەیەکی فراوانی نێونەتەوەیی بۆ هەفتەی داهاتوو ڕاگەیاندووە، بە مەبەستی هەوڵی دیپلۆماسی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەرگێ لاڤرۆڤ لە ڤیانا کیری بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند " دەمەوێت جەخت لەسەر ئەوە بکەم کە ئەمەریکا ڕێز لە هەڵمەتی شەڕی دژ بە داعش دەگرێت و ئەگەر ڕوسیا مەبەستی بەشداری کردنە ئێمە پێشوازی لێدەکەین، بەڵام هێرش کردنە سەر ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەو زیان بە داعش ناگەیەنێت. ئەمە ئەسەد زیاتر هان دەدات لەگەڵ خەڵکی خۆی بە شێوەیەکی بێبەزەییانە ڕەفتار بکات".

XS
SM
MD
LG