Accessibility links

قوتابی و خوێندكار یاداشتنامەیەكیان دایە پەرلەمان و خوێندنی باڵا


لە یاداشتێكدا كە 1500 قوتابی و خوێندكاری زانكۆكانی هەرێمی كوردستان ئیمزایان لە سەر كردووە رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەرلەمانی كوردستانیان كرد و تێیدا داوایان ئەوەیان كردووە كە لە چەند روویەكەوە هاوكاریان بكرێت دیارترینیان وانەی عبور لە یەك وانەوە بكرێتەوە دوو وانە چونكە ئەمساڵ هەرێمی كوردستان روبەرۆی چەندین قەیران بووتەوە و قەیرانەكانیش كاریگەری زوری لە سەر ئەوان دروستكردووە ..... لەمبارەیەوە دڵگەش رەمەزان رێكخەرێكی یاداشتنامەی قوتابی و خوێندكاران كە ئاراستەی پەرلەمانی كردبوو بۆ دەنگی ئەمەریكا وتی " بە ناوی سەرجەم قوتابیان و خوێندكاران داوامان كردووە كە پەرینەوە لە یەك وانەوە بكرێتە دوو وانە و موچە بۆ خانەوادەی شەهیدان دابین بكرێت و كرێی خوێندن لە زانكۆ ئەهلیەكان كەم بكرێتەوە چونكە لە وڵاتانی توركیان و مسر و چەندین وڵاتی تر گرانە، و تاقیكردنەوەی ئەو قوتابیانەی كە ئێستا لە پێشەوەی جەنگن تاقیكردنەوەكانیان كۆی گشتی لە سەر سەد نمرە بێت، ئێمە تەنها بە ناوی ئەو 1500 قوتابی و خوێندكارە داوا ناكەین بەڵكو بە ناوی سەرجەم قوتابی و خوێندكاران بە بێ جیاوازی ڕەنگەكان داوامان كردووە بە هەموو شێوەیەك پشتگیری قوتابیان بكرێت.

لە لایەكی تر شێركۆ حەمە ئەمین ئەندامی لیژنەی پەروەردە ‌و خوێندنی باڵا ‌و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند ئێمەش لای خومانەوە داواكاری ئەو قوتابی و خوێندكارانەمان گەیاندووتە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمەش لە دەسهەڵاتی ئەنجومەنی وەزارەتە كە بریاری لێ بدات و ئەنجومەنی وەزارەتیش كودەبێتەوە و تێدا نوێنەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادە دەبێت.

لای خویەوە عەباس ئەكرەم بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند ئەو قوتابی و خوێندكارانە داوای ئەوە دەكەن كە عبور پەڕینەوە لە یەك وانەوە بكرێتە دوو وانە ئێمە وەكو وەزارەت داواكاریەكەمان بە دەست گەیشت و ئێستا داواكاریەكە خراوەتەوە ناو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت كە بریارە رۆژی دووشەمەی داهاتوو ئەنجام بدرێت لەو كۆبوونەوەیەدا تەواوی زانكۆكانی كوردستان تێدا ئەندامن لەوێ بریاری لە سەر ئەم بابەتە دەدرێت ، و ئەنجومەنی وەزارەتیش هەر بریارێك لەمبارەیەوە بدات پابەند دەكەین.

لای خویەوە ئەو قوتابی و خوێندكارانەی ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد ئەگەر ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا بریار لە قازانجی ئەوان نەدات ئەوا هەڵویستی تریان دەبێت بۆ فشار خستنە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا.

XS
SM
MD
LG