Accessibility links

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامە لە هەوڵدانەکانیدا لەگەڵ عەباس


Palestinian President Mahmoud Abbas (R) meets U.N. Secretary-General Ban Ki-moon
Palestinian President Mahmoud Abbas (R) meets U.N. Secretary-General Ban Ki-moon

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی مون بریارە ئەمرۆ لەگەڵ سەرۆکی فەلستینی مەحمود عەباس کۆببێتەوە، لە دەمێکدا لە هەوڵدانەکانیدا بەردوامە بۆ هێورکردنەوەی شەپۆلی توند و تێژیەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلستینیەکان.

وتو وێژەکانی رامەڵا پاش کۆبۆنەوەی رۆژی سێشەممەی بان لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسرائیلی بنیامین نێتنیاهۆ دێت، کە سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە مەترسی رێگادان لە چوونەسەرەوەی توند و تێژیەکان بۆ شەرێکی پڕ ئایینی و شیانی تێگەڵاوی هەرێمیدا کرد.

بان بە پەیامنێرانی ووت پێوانەکانی ئاسایشی شیانی هەیە دەر ئەنجامێکی نەبێت ئەگەر بێت و بە بێ هەوڵدانەکانی تاێبەت بۆ هێورکردنەوەی بارەکە پیادە بکرێت پێش ئەوەی هاووڵاتیانی گیانیان لە دەست بدەن.

بان هەر وەها لە رۆژی سێشەممە ووتی ئەو هێشتا زۆر نگرانە لە بارەی ستایش کردنەکانی حەمەس و جیهادی ئیسلامی بۆ هێڕشەکانی فەلستینیەکان بۆ سەر ئیسرائیل، جوەکان و نگرانی دەربری سەبارەت بە قسە ئاگراوی و توند و تیژەکانی سەرۆک عەباس.

XS
SM
MD
LG