Accessibility links

رێبەرانی EU وڵاتانی بوڵکان داوای کۆبۆنەوەی نە ئاسایی دەکەن سەبارەت بە کۆچبەران


سەرۆکی کمسیۆنی ئەوروپا داوای کۆبۆنەوەی نە ئاسایی کردووە لە رێبەرانی یەکێتی ئەوروپا و رێبەرانی بوڵکان لە دەمێکدا شەپۆڵی هاتنی کۆچبەران لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەفریکا بەرەو رۆژئاوا بەردەوامە.

ژان کلاۆد یونکەر دەڵێت پێویستی بە هاوکاریەکی گەورەتر هەیە لە نێوان ئەو وڵاتانەی لەگەڵ تەنگەژەی کۆچبەراندا سەودا دەکەن.

ئەو ووتی بانگهێشتی 10 لە سەرۆکانی وڵاتانی کردووە لە نێوانیان وڵاتانی نە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا مەسەدۆنیا و سیربیا ۆ کۆبۆنەوەی لە رۆژی یەکشممە بۆ دانانی ستراتیژیەتێک لەو بارەیەوە.

کاربەدەستان لە ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەر وەها بانگهێشت کراوون بۆ بەشداریکردن لەو کۆبۆنەوەدا.

XS
SM
MD
LG