Accessibility links

رێبەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی پشتێوانی لە سەودای ناوکی وڵاتەکەیدا کرد لەگەڵ وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهان، بەڵام هۆشداری دا ریکەوتنامەکە دووچاری هەندیێ پیچ و پەنایە و لاوازی ساختاری.

لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی ئێرانی حەسەن رۆحانی کە لەسەر تەلفزیۆنی دەوڵەتی خۆێندرایەوە، خامەنەیی ووتی ئەو جۆرە لاوازیە شیانی هەیە لە ئێستا و لە ئاێیندەدا زیان بە وڵاتەکە بگەینی.

ئەو لە کاربەدەستانی ئێرانی داوای کرد ووشیار بن دژ بەو پەتپچران و ناکۆکیانەی لە رێکەوتننامەکەدا هاتووە.

رێکەوتننامە بوەتە بابەتی مشت ومڕ توند لە نێو ئێراندا کە توندرەوەکان مشت و مڕیان لەسەر ئەوەدایە وتو وێژکەرانی ئێرانی زەمینیەکەی زۆریان بە دەست داوە لە وتو وێژەکاندا لەگەڵ وڵاتە یەکگرتوەکان، بریتانیا، فەرەنسا. روسیا، چین و ئەڵمانیا.

XS
SM
MD
LG