Accessibility links

ئێران دەڵێت عەرەبستانی سعودیە کە رۆژهەڵاتی ناوەراست نائارام دەکات نەک ئێران


Mideast Saudi Arabia US
Mideast Saudi Arabia US

کاربەدەستێک لە رۆژی سێشەممە لە تاران ووتی عەرەبستانی سعودیە کە رۆژهەڵاتی ناوەراست نا ئارام دەکات نەک ئێران و بانگەشەکانی ریاز گوایە ئێران وەکو دەوڵەتێکی کۆڵۆنیالی رەفتار دەکات بەر پرچدایەوە.

قسەکانی ووتە بێژی وەزارەتی دەروە مەرزیە ئەفخەمی پاش قسەکانی وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی عادل ئەلجوبیر هاتووە لە تاوانبارکردنی ئێران بە دەست خستنە ناو کاروبارەکانی سوریا، عێراق، لوبنان و یەمەن.

پەیوەندیەکان لە نێوان ئێران خاوەن دەسەڵاتی بەهێزی شیعە لە ناوچەکەدا و عەرەبستانی سعودی سوننی بەرهەڵستی ناخۆش بوە هەر لە دەستپێکی راپەرینی ساڵی 2011 دژ بە سەرۆکی سوری بەشار ئەسەد.

ئێران بە ئاشکرا پشتێوانی لە سوریا دەکات و هەر وا بەوە تاوانبارە لە یارمەتی دانی سەرهەڵداوە شیعەکانی هۆتیەکان کە هەر لە ساڵی پار و سەرەتای ئیمساڵ بەشێکی زۆری یەمەنیان دەست بەسەر گرتوون.

XS
SM
MD
LG