Accessibility links

مەم بورهان قانع: بێدەنگی نەوشێروان پەیوەندی بە چاوەروانی هەڵوێستی لایەنەکانی ترەوە هەیە


Mam Burhan Qanie
Mam Burhan Qanie

دیارە سیاسەت و سەودا کردن لە نێوان لایەنەکاندا راوەستاوە لەسەر چۆنیەتی لە یەک تێگەیشتن و خوێندنەوەی ساێکۆلۆژیانە بۆ قسە و کار و کاردانەوەکانی لایەنی بەرامبەر. لە تەنگەژە و ئاڵۆزیەکانی ئەم دواییەی هەرێمدا، گەرچی لەوانەیە لایەنێک دەنگی بەرز کردبێتەوە و هەڵویستی هەبۆبێت بەڵام هەندێ لە لایەنەکانی تر بێدەنگ بوونە.

مەم بورهان قانع رۆژنامەوان و سەرۆکی رێکخراوەی مەشق بۆ گەشەپێدانی دیمۆکراسی و میدیا لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" ئەوەی لە هەرێمی کوردستان دا دەگوزرەی سەبارەت بە ناکۆکیە سیاسیەکان کە رووێ بەم قۆناغە کردووە، بە بڕوای من ئەم بەرەی کە ناوی بەرەی چوار قۆڵی بوو پێشتر وە بەرامبەر بە کۆبۆنەوەی پێنج قۆڵیەکانی لە خۆ دەگرت کە بەرەیەک هەبوو ناوی بەرەی چوار قۆڵی بوو بەرامبەر بە بەرەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، ئەم بەرەیەش لە ناو خۆێدا هێشتا بەرەیەکی زۆر توکمە و بە هێز نەبوو تا وەکو بڵێن رێکەوتنێکی ستراتیژی ئەم چوار هێزە ئەبەسترێتەوە بە یەکتر بە هۆێ بیر و راو و دید و بۆچوونی جیاواز. کاک مەم هەر وەها دەڵێت ئەمە کە تەماشا ئەکەیت رەنگە پارتی بەم ئاراستەدا ئیشی کردبیت بۆ بەرترازانی ئەم چوار هێزە و ئەم بێدەنگیەشیان کەم و زۆر هەرچەند تا ئێستاکە راگەیندراوێکیان نەکردووە کە وا هاوو را بن لەگەڵ ئەم بۆچوونە وە یاخود بەرامبەر ئەم هەڵویستەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەرامبەر بەوەی کە قبوڵیان بێ گۆڕان لە ناو (معادلە) کە، لە ناو حوکمرانی بخرێتەو دەرەوە. کاک مەم دەشڵێت ئەوەی تێبینی دەکرێت تا ئێستاکە تۆپەکە لە گۆڕەپانی پارتی دایە وە تا ئەم ساتە وەختە زەمەن لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێکی سیاسی نییە، بەڵام هەر یەک لەوانە جۆرێک لە بێدەنگیان هەڵبژاردووە و تا ئێستا نە گۆڕان، یەکێتی، کۆمەڵ و یەکگرتوو هەڵوێستێکی ئینفعالیان وەر نەگرتوون وە ئەگەر تەماشای لوتکەی سەرەوەی پارتیش کەین جۆرێک لە قەناعەتی هێوڕکردنەوەیە و بە گشتی هەموویان لە هێورکردنەوەی دۆخەکەدان. وە سەبارەت بە بێدەنگی نەوشێروان موستەفا دەڵی رەنگە لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەدا بێ لە پەیوەندی بەوەی کە نایانەوی هەڵوێستێک وەربگرن و چاوەڕوانی هەڵوێستی لایەنەکانی تردان".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:20 0:00

XS
SM
MD
LG