Accessibility links

هونەر حاجی جاسم: تورکیا چیی دی ناتوانێت خۆی بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا بسەپێنێت


هونه‌ر حاجی جاسم
هونه‌ر حاجی جاسم

یەکێک لەو پرسیارە سەرەکییانەی لەسەر ڕەوشی سوریا و بەشداری ڕوسیا دەکرێت لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا سەبارەت بە هاوسەنگی هێزە لە ناوچەکەدا.

کاتێک باس لەم هاوسەنگی هێزە دەکرێت ناکرێت تورکیا و هەوڵەکانی ئانکەرە لە ناوچەکەدا نادیدە بگیرێت لەو ڕوانگەیەوەی وەک هێزێکی ڕکابەر بەرامبەر بە خواستە پاوانخوازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت.

بەڵام ئایا هێنانە ئارای هاوسەنگی هێز لە سوریای بە شەڕ وێران بوو و لەو ناوچە پڕ گێرمە و کێشەیەی جیهاندا لە ڕێی لێدان و تەگەرە خستنە بەردەم ئۆپزسیۆنی سوریادا دێتە ئاراوە؟

هونەر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان دەڵێت ستراتیژیەتی ئەمجارەی ڕوسیا جیاوازە کە لە چەند خاڵێکدا کۆدەکرینەوە لەوانە مانەوەی بەشار ئەلئەسەد سەرۆکی سوریا لە دەسەڵاتدا، لێدانی ئۆپزسیۆنی سوریا، لێدانی دەوڵەتی ئیسلامی، ڕێگری کردن لە تورکیا و هەروەهاش گێڕانەوەی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا و دەشڵێت ڕوسیا لێناگەڕێت خەونە پاوانخوازییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا بێنە دی و دەتوانێت ژمارەیەک تەگەرە و ڕێگری لە ئانکەرە بکات وەک ڕێگەگرتن لە دانانی ناوچەی ئارام و هەروەهاش لە دەستێوەردانەکانی تورکیا لە سوریادا و بە تایبەتیش لە رۆژئاوای کوردستاندا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، هونەر حاجی جاسم ئاماژەش بەوە دەکات کە ڕوسیا دەتوانێت ڕی لە پلانەکانی تورکیا بگرێت بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای سوریا و هەر ئەم بەشدارییەی ڕوسیاشە وەهای کردووە تەواوی ئەو فشارانەی تورکیا لە سوریادا دەیکات بەرەو لاوازی بچن.

سەبارەت بە کاریگەری ئەم ڕەوشە نوێیە لەسەر کورد لە ڕۆژئاوا هونەر حاجی جاسم مامۆستای زانکۆ دەڵێت ئەو پەرەسەندنانەی لە ڕووی جوگرافیاییەوە هەن جێی دڵخۆشکەرییە لەو سۆنگەیەوەی ئەو جێگەیانەی کە دەوڵەتی ئیسلامی یان ڕێکخراوە ڕادیکاڵییەکانی تر تیایاندا لاواز دەبن، کورد دەتوانێت ئەو ناوجانە کۆنترۆڵ بکات کە بەشێکن لە دیمۆگرافیا راستەقینەکەی کورد و دەشڵێت لە ئێستادا کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بوونەتە دی فاکتۆ لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەییش.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:49 0:00

XS
SM
MD
LG