Accessibility links

2110 کەس لە پاڵەپەستۆکەی حەجی ئەمساڵدا گیانیان لەدەسـتداوە


بەپـێی ئامارێکی نوێ ژمارەی ئەو حاجیانەی لە پاڵەپەستۆکەی حەجی ئەمسـاڵدا لە شاری مەککەی عەرەبستانی سعودیـیە گیانیان لەدەسـتداوە 2110 کەس بوون.

ئەم ئامارە ئەمڕۆ دووشەممە لە لایەن ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس بڵاوکرایەوە، پاش ئەوەی کاربەدەسـتانی سعودیـیە گوتیان شەوی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکیان لە بارەی ڕووداوەکەوە سـازکردبوو.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی سعودیـیە ڕایگەیاند محەمەد بن نایف بن عبدولعەزیز شازادەی تاج کە وەزیری ناوخۆشە سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کردبوو.

دوایـین ئاماری فەرمی سعودیـیە سەبارەت بە ڕووداوەکە لە 26 ی مانگی نۆدا ڕاگەیەندرا و تیایدا هاتبوو لە ئاکامی پاڵەپەستۆکەی 24 ی مانگی نۆی ناوچەی منای نزیک مەککە 769 کەس گیانیان لەدەسـتداوە و 934 کەسی دیکە برینداربوون.

جێی ئاماژەیە ئەمە کوشندەترین کارەساتی حەجە هەتا ئێسـتا ڕوویدابێت. پـێشتر لە پاڵەپەستۆیەکی هاوشێوە لە سـاڵی 1990 دا 1426 کەس گیانیان لەدەسـتدابوو.

XS
SM
MD
LG