Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەفغانستان: نەخۆشخانەکەی کوندوز چەکداری تێدا بووە


.
.

وەزیری بەرگری ئەفغانستان بە وەکالەت ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند نەخۆشخانەی پزشکانی بێسنوور لە باکوری ئەفغانستان کە لەلایەن هێزەکانی ئەمەریکاوە بۆردومان کرابوو، لەلایەن یاخیبوانەوە بەکار دەهات کە شەڕیان دژ بە هێزەکانی حکومەت دەکرد.

مەعسوم ستانکزای لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد پرێس ڕایگەیاند یاخیبوانی تالیبان و شیانی هەیە دەزگای ئۆپەراسیۆنی نهێنی پاکستان لە ناو ئەو نەخۆشخانەیان وەکو حەشارگەی خۆیان بەکار دەهێنا.

هێزەکانی ئەمەریکا لە 3 ی مانگی 10 ئەو نەخۆشخانەیەیان بۆدومان کرد و لە ئاکامدا 22 کەسی تێدا کوژران و ژمارەیەکی زۆرتریش بریندار بوون. باڵەخانە سەرەکییەکە وێران بوو چیتر نەخۆشخانەکە کار ناکات.

گروپێک ناسراو بە MSF بە بەردەوامی نکوڵی لەوە دەکات کە لەدەمی هێرشەکەدا چەکدارانی تالیبان لە ناو باڵەخانەکە بووبن.

گروپەکە دەڵێت پەیوەندی کردووە بە هەمو ستافەکانی لە کوندوز هەمویان دەڵێن لە کاتی هێرشەکەدا هیچ چەکدارێک لە ناو نەخۆشخانەکە نەبووە.

XS
SM
MD
LG