Accessibility links

کابینەی حکومەتی عێراق بودجەی ساڵی داهاتوو پەسەند دەکات


دەمڕاستێکی حکومەت ڕادەگەیەنێت کابینەی عێراق بودجەی ساڵی داهاتووی پەسەند کرد و ناردویەتی بۆ پەرلەمان تاکو پەسەندی بکات.

دەمڕاستی حکومەت سەعد ئەلحەدیسی ڕۆژی دووشەممە بە ئەسۆشیەیتد پرێسی ڕاگەیاند کە بودجەی ساڵی 2016 کە 91 ملیار دۆلارە 19 ملیارو 72 ملیۆن کورت ئەهێنێت.

ئەلحەدیسی گوتیشی کورت هێنانەکە بە قەرز کردن لە خاوەن سەرمایەکانی ناوخۆ و نێونەتەوەیی پڕ دەکرێتەوە.

دەمڕاستەکەی حکومەت گوتیشی مەزەندە کردنی بودجە لەسەر بنەمای دانانی 45 دۆلار بووە بۆ هەر بەرمیلە نەوتێک، و بە شێوەیەکی گشتیش 3ملیۆن و 6 سەد هەزار مەرمیل نەوتی خاو بۆ هەر ڕۆژێک.

عێراق چوارەمین وڵاتە لە عەمبار کردنی نەوتدا بەوەی کە 143 ملیار و 100 ملیۆن بەرمیلە نەوتی لە ژێر زەویدا هەیەو داهاتی نەوتیش نزیکەی لە سەدا 95 ی بودجەی وڵاتەکە پێکدە‌هێنێت. وەک زۆرێک لە وڵاتەکانی تریش کە پشت بە نەوت دەبەستن ئابوری عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی پارەوە زیانی لێکەوتووە.

XS
SM
MD
LG