Accessibility links

بورهان ڕەئوف: ئەوەی سەرەک وەزیری هەرێم وتی پێچەوانەی ئەوە بوو کە لە شەقامی کوردیدا دەگوزەرێت

  • Balen Salih

 بورهان ڕه‌ئوف

بورهان ڕه‌ئوف

سەرەک وەزیری کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق لەسەر ڕەوشی سیاسی هەرێم وتارێکی پێشکەش کردووە و تیایدا ڕوانینی کابینەکەی لەسەر قەیرانەکانی ئێستای هەرێم خستۆتە ڕوو.

نێچیرڤان بارزانی

نێچیرڤان بارزانی

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت "كاتی پێكهێنانی ئه‌م كابینه‌یه،‌ به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕه‌وه‌ كارم بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیمان له‌ چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تێكی هاوبه‌شدا كرد. به‌داخه‌وه‌، ئه‌وانه‌ی قسه‌ی شیرینیان بۆ پاراستن و پته‌وكردنی دیموكراسی و چوارساڵی حكومڕانیی ئارام و به‌رپرسانه‌ ده‌كرد، له‌ ڕێككه‌وتنی هاوبه‌شمان لایان دا. هه‌ندێكیان نائارامییان گه‌یانده‌ ئه‌وپه‌ڕی نابه‌رپرسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگوباسی بێ بنه‌ما و دوور له‌ ڕاستی. هه‌روه‌ك ده‌زانن بارودۆخی نائارام و هێرشی ناڕه‌وا وای كرد داوا له‌ چوار وه‌زیر بكه‌م كه‌ حكوومه‌ت جێ بهێلن. له‌ ڕاستیدا ئێمه‌ هاوكاریمان له‌گه‌ڵ خودی وه‌زیره‌كاندا زۆر باشبوو، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ركردایه‌تیان به‌رده‌وام خه‌ریكی بنكۆڵكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو. وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران، نه‌ده‌كرا ئه‌و بڕیاره‌ نه‌ده‌م‌."

بورهان ڕەئوف، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت ئەوەی سەرەک وەزیری هەرێم باسی کردووە هەڵسەنگاندنێکی خۆی و لایەنەکەی بووە بۆ ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش وەک دەڵێت ئەم هەڵسەنگاندنە لە کاتێکدایە کە کابینەکەی سەرۆکی حکومەت شکستی هێناوە لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا و سەرەک وەزیر وەهاش باس لە کێشەکان دەکات کە پیلان گێڕییە و بە ئاژاوە گێڕی پێناسەی دەکات لە کاتێکدا هەموو ئەو قەیرانانەی لە هەرێمدا هەن قەیرانی ڕژدن .

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بورهان ڕەئوف دەڵێت لەو ڕۆژەشەوە کە خەڵك دەستیان کردووە بە ناڕەزایی دەربڕین هیچ یەکێک لە کاربەدەستەکانی حکومەت جا ئایا سەرۆکی هەرێم بێت یان سەرۆکی حکومەت یانیش وەزیرەکان نەهاتوونەتە بەردەم خەڵک، پەیمانێک بدەن، هیوایەک بدەن و روونکردنەوەیەک بدەن کەوا کێشەکان چارەسەر دەکرێن و دەشڵێت هەندێک لەو لایەنانەی بەشدار بوون لە حکومەتدا ئێستا هەندێک ئاماژەی سامناک دەدەن بەوەی کە پارە هەیە بەڵام دابەش ناکرێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG