Accessibility links

فەلاح مورادخان: ئە جۆرە رێکەوتن و پاشقولانە هەموو هەڵە بوو وە ئێستاکە هەموو پێکەوە باجەکەی ئەدەن

  • Jani Diylan

Falah Moradkhan

Falah Moradkhan

سەردەمانێک جیهانی دەرەوە هەرێمی کوردستان بە هۆێ ئەو ئارامی و گەشە کردنەی کە بە خۆێەوە بینی پێیان دەووت عێراقی تر، بەڵام ئێستاکە هەرێم نەک هەر تووشی شەری داعش بوە بەڵکۆ ئەو تەنگەژەی کە بەرؤکی گرتووە بە هۆێ ریفۆرمکاریەکان و یاسای سەرۆکایەتی بارەکەی نا ئارامتر و ئاڵۆزتر کردووە.

فەلاح مورادخان پارێزەر و چالاکی مافەکانی مرۆڤ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بەوەی ئاخۆ ئەو هەرێمە ئیتر ئەوەی پێیەوە ماوە وەکو عێراقێکی تر پێناسە بکرێت، دەڵێت" دیارە خەونی عێراق بۆ خۆێ، خەونێکی نەزۆکە وە ئەو خەونەش کە عێراقێکی کە درووست بکرێت هەر هەمان شێوەی ئەو خەونەیە، بەداخەوە نەخێر ئێستا هەرێمی کوردستان ئەو جێگایە نییە وە ئەتوانم بڵێم ئەو هەموو هەوڵ تەقەلاییەی دۆستانی ئێمە لە ماوەی رابوردوو دایان ئەوە ئێستا خۆمان ئەو خەونە نەزۆک ئەکەێن وە بەرەو بەتاڵی ئەبەین وە بەرەو قەیرانێکی وای ئەبەن کە کۆتاییەکەی دیار نییە. کاک فەلاح هەر وەها دەڵێت بە جۆرێک لە جۆرەکان بە هۆێ بار و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفەریکا و ناوچەکە، ئەوە پێشبینی کراوو بوو و هەر وەها بە هۆێ دابەشبوونی هێزە ناوخۆییەکانی کوردستان. کاک فەلاح دەشڵێت راستە پارتی دیمۆکراتی کوردستان زۆرترین چاوی لەسەرە و زۆرترین دەستی تۆمەتی لەسەرە بەڵام هەموو لایەنەکان بەشدارن و ئەم جۆرە رێکەوتنانە، ئەم جۆرە پاشقول لێگرتنانە هەموو هەڵە بوو وە ئێستاش باجەکەی پێکەوە هەمۆیان ئەیدەن".

XS
SM
MD
LG