Accessibility links

زانا ڕۆستایی: له‌پاش ته‌نگه‌ژه‌کانی هه‌رێمی کوردستان نێوان په‌ڕله‌مانتارانی کورد له‌به‌غدا ئاسایی‌نیه‌.

  • Wrya Kalle

دۆخی ئیستای هه‌رێمی کوردستان تاچه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر کارو ئه‌دای په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه‌کانی کورد له‌په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، ئایا یه‌کڕیزیی و ته‌بایی له‌سه‌ر پرسه‌کان له‌هه‌ڵوێسته‌کاندا هه‌یه‌، لایه‌نه‌ نه‌یاره‌کانی کورد له‌په‌رله‌مانی عێراق ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه‌ که‌لێن به‌خه‌نه‌ نێوان په‌رله‌مانتارانی کورد، یاخوود له‌سه‌ر ڕاو بۆچوونی په‌رله‌مانتارانی کورد باکاریده‌هێنن، په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر دۆخی کوردستان چۆن ده‌بێت، ده‌رچوون له‌قیرانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی هه‌رێمی گرتوه‌ته‌وه‌ ده‌بێت چۆنبێت.

ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ پرسیاره‌ ووریا کاڵی له‌گفتووگۆیه‌کدا بۆ ده‌نگی ئه‌مریکا له‌ زانا ڕۆستایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کردوه‌.

به‌ڕێز ڕۆستایی ده‌ڵێت بێگوومان هه‌موو کاریک له‌هه‌رێمی کوردستان کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر کاری په‌رله‌مانتارانی کورد و نوێنه‌ره‌کانیان له‌به‌غدا ده‌بیت.

ده‌شڵێت له‌ساڵی ڕابردوه‌وه‌ هه‌رچه‌ند بیروڕا‌کانمان ئه‌وه‌نده‌ لێکدوور نه‌بوون ئێمه‌ی په‌ڕله‌مانتارانی کورد له‌هه‌رپێنج فراکسێۆنه کوردیه‌که‌‌ نه‌مانتوانیوه‌ هاوپه‌یمانیه‌تێه‌کی کوردستانی تۆکمه‌ دروست بکه‌ین.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت پێشتر په‌رله‌مانتارانی کورد له‌به‌غدا به‌ره‌و یه‌ک ئامانج و شێواز ده‌دوان به‌ڵام ئێستا له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی کو‌ردا له‌میدیا عه‌ره‌بیه‌کانه‌وه‌ شه‌ڕه‌ لێدوان هه‌یه‌.

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتووێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG