Accessibility links

هەڕەشە و پێشێلکارییەکان بەرامبەر میدیاکاران و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن


کاتێک ئازادی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندن دەکەونە بەردەم هەڕەشەی داخستن و دەرکردن لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتێکی هێزێکی حیزبی، ئیتر سەرجەم پرنسیپە سەرەتاییەکانی دیمۆکراسی و قبوڵکردنی جیاوازی دەکەوێتە بەردەم پرسیار و گومانەوە.

ئەمیر گۆران بەرپرسی نوسینگەی کەناڵی KNN لە دهۆک لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت "دوای 8 رۆژ لەداخەستنی نوسینگەکەمان خۆم و سەرجەم کارمەندانی ئێمە کەسمان لەماڵەکانی خۆمان نەماوین و خۆشمان شاردۆتەوە"

هەروەها دەڵێت " دوو نوسینگەی سەرەکی راگەیاندن لە دوو شاردا دابخەیت و میداکاران و رۆژنامەنوسەکانیان سنوورداش بکەیتەوە وەک ئەوەی کە بە نایاسایی لە وڵاتێکی بێگانەدا بن و مامەڵەکردن لەگەڵ خۆیان و خانەوادەکانیان نەوەک هەر وەک بێگانە بەڵکو وەک دوژمن یاخود تیرۆریست ".

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ ئەمیر گۆران

XS
SM
MD
LG