Accessibility links

وەکو لە دەزگاکانی ڕاگەیاندندا ئاماژەی پێکراوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەردەكرێن یاخود لە كارەكانیان دوردەخرێنەوە، بەڵام بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر ئەم ڕاگەیاندنانە ڕەت دەكاتەوە و دەڵێت ئەندام و لایەنگرانی گۆڕان زور بە ئازادانە لە شاری هەولێر بەردەوامن لە سەر كار و چاڵاكیەكانیان .

ساماڵ عەبدوڵڵا بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە شاری هەولێر بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند لە وەزارەتی پێشمەرگەوە زانیومانە كە تا ئێستا زیاتر لە 55 پێشمەرگە لە لایەن بەرپرسەكانیان رەوانەی ماڵەوە كراون، بەڵام سەبارەت بە ناو شاری هەولێر و دەوروبەری ئەوەی ئاگاداربم تەنها هەڵسوڕاوێكی گۆڕان لە شارۆچكەی خەلیفانی سەر بە شاری هەولێر دەستگیركراوە و تا ئێستا ئاگادارنین كە ئازادكراوە یاخود نە.

لە لایەكی تر جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەڵێت " هیچ شتێكی رەسمیمان نیە لەمبارەیەوە بۆ دەركردنی هیچ كەسێک".

عیسمەت ئەرگۆشی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێریش دەڵێت " هەموو ئەندامانی پەرلەمان و خەڵكی ئەوان بە ئارەزووی خویان هاتووچو دەكەن و بەردەوامن لە سەر كار و چاڵاكیەكانیان".

ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆران بابەكر دڕەیی دەڵێت " ئەمە جێگای داخە كە پێشمەرگەكانی لایەنگری گۆران دەردەكرێن".

دەقی ڕاپۆرتەکەی پەیامنێرمان ئەحمەد زێباری.

XS
SM
MD
LG