Accessibility links

هیچ هەماهەنگیەک لەنێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراقدا نیە بۆ گرتنەوەى قەزاى حەویجە


بەرپرسانى هێزى پێشمەرگە، دەڵێن دەرهێنانى قەزاى حەویجە لەبن دەستى داعش كارێكى قورس نییە ، بەو مەرجەى هەماهەنگى لەنێوان هێزە عێراقییەكاندا هەبێت بۆ گرتنەوەى ئەو قەزایە.

شێخ جەعفەر فەرماندەى هێزەكانى 70 ى پێشمەرگە، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند "ئەگەر پلانى تۆكمە هەبێت، گرتنەوەى حەویجە و دەرهێنانى لەبن دەستى چەكدارەكانى داعش قورس نیە ، بەڵام تائێستا هیچ رێککەوتنێک لەنێوان پێشمەرگە و سوپادا بۆ گرتنەوەى حەویجە لەئارادا نییە."

بەڵام ئازاد جەبارى سەرۆكى لیژنەى ئەمنى لەئەنجومەنى پارێزگاى كەركوك ، ئاماژەى بەوەكرد ئەو بەرپرس و هێزانەى كە پێشتر لە حەویجە بوون و ئێستا لەكەركوكن ، بەشدارى دەكەن لەشەرى گرتنەوەى حەویجەدا.

پێشتر سوپاى عێراق رایگەیاندبوو لەگەڵ پێشمەرگەدا هەماهەنگى یان كردووە بۆ گرتنەوەى قەزاى حەویجە بەڵام پێشمەرگە رەتیدەكاتەوە هیچ گفتوگۆیەكى لەگەڵ سوپادا بۆبەشدارى كردن لە گرتنەوەى حەویجە كردبێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:15 0:00

XS
SM
MD
LG