Accessibility links

ئێران قایل دەبێت بە پشکنینی زیاتری دەزگا ناوکییەکانی


ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێوەنەتەوەیی دەڵێت ئێران قایل بووە ڕێگا بدات بە چاودێری زیاتری کۆمیتەی تاران بۆ ڕێککەوتنی ناوکی کە لەگەڵ شەش زلهێزی جیهانی مرۆی کردووە.

ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێونەتەوەیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئێران بە شێوەیەکی کاتی پەیوەست دەبێت بەو ڕێککەوتنەی کە ڕێگا بە پشکنینین بدات، هەرکاتێک کە ڕێککەوتنەکەی 14 ی مانگی 7 دەستپێبکات.

ئەم پرۆتۆکۆڵە زیارە لە چاودێری ئاسایی کە بە پێی ڕێککەوتنەکە مۆر کراوە. بۆ نمونە ئاگادارییەکی زۆر کورت دەدرێت پێیان بەر لەوەی پشکێنەران بچنە ئەو کارگە ناوکییانەی کە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نێو نەتەوەیی هەست بکات چالاکی ڕانەگەێندراوی ناوکی لێ دەکرێت.

بە پێی ئەم ڕێککەوتنە سزا ئابورییەکان لەسەر ئێران سوک دەکرێت لە بەرامبەر سنووردار کردنی بەرانامە ناوکییەکەی.

XS
SM
MD
LG