Accessibility links

مه‌لا فه‌رمان: پارتی له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ ده‌رکردنی گۆڕان له‌حکومه‌ت و پێکهێنانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی‌دیکه‌.

  • Wrya Kalle

ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا هه‌ریمی کوردستانی تێکه‌وتوه‌، ڕێگری له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان کرا به‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و بۆ سه‌رکاری خۆیی. ئایا ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ کۆنترۆڵکردنی گۆڕه‌پانی سیاسی، یان خوێندنه‌وه‌ بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ چیه‌؟ هه‌ڵده‌سه‌نگاندن بۆ ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک حکومه‌تی هه‌رێم نیجیرڤان بارزانی چیه‌، ئایا ئۆمێدی به‌ره‌و باشتر بوونی دۆخه‌که‌ی تێدایه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌نگی ئه‌مریکا گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕووناکبیر مه‌لا فه‌رمان کردوه‌.

مه‌لا فه‌رمان ده‌ڵێت ڕێگری له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆ سه‌رکاری خۆی دوو خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌کرێت، یه‌که‌م له‌ناو به‌ره‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵک و پارته‌کانی کوردستان ئه‌مه‌ پێشێلکردنی یاسایه‌ و له‌بری حکومه‌ت پارت بڕیار ده‌دات. دووهه‌م پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌یه‌وێت پرسی سه‌ره‌کی له‌سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌یه‌ سه‌نگیی ئه‌مه‌ له‌بیر خه‌ڵکی و جیهان به‌رێته‌وه‌.

ده‌شلێت پرسی پێشگرتن له‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان و ده‌رکردنی وه‌زیره‌کان و ناردنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی سۆزیان بۆگۆڕان هه‌یه‌، هه‌موو ئه‌مانه‌ پارتی ده‌یکات به‌ وه‌ره‌قه‌ی فشار بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان ڕازیبن ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم درێژکرێته‌وه‌، ئه‌گه‌رنا پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت پارتی دیمکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی‌یکه‌دا له‌هه‌وه‌ڵدابێت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رپه‌ڕێنێت و له‌گه‌ڵ پارته‌کانی‌دیکه‌دا حکومه‌تی نوێ پێکبێنێت.

ووریا کاڵێ ئه‌م گفتووگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر مه‌لافه‌رمان کردوه‌. زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG