Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای ئەلقاعیدە لە سوریا دەکوژرێت


چالاکوانان ڕۆژی شەممە ڕایانگەیاند بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی سەرکردەیەکی باڵای ئەلقاعیدە و دوو چەکداری تر لە سوریا کورژاون. بەڵام هەتا ئێستا ڕوون نییە کە ئەو هێرشە لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمەریکا کراوە یان لەلایەن فڕۆکەکانی ڕوسیاوە بووە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت عەبدول محسن عەبدوڵا ئیبراهیم ئەلشارخ کە لە عەرەبستانی سعودیە بە سنافی ئەلنەسر ناسراوە لە هێرشێکی ئاسمانی ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیک شارۆچکەی دانای باکوری سوریا لەگەڵ دوو ئەندامی تری بەرەی نوسڕەی سەر بە ئەلقاعێدە کوژراوە.

ڕامی عەبدوڵڕەحمان بەرپرسی ڕێکخراوەکەی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی بنکە لە بەریتانیا دەڵێت ڕوون نییە ئەلشارخ لەلایەن فڕۆکەکانی ڕوسیا یان ئەمەریکاوە کوژراوە. ئەم ڕێکخراوە پشتبە زانیاریەکانی دەبەستێک کە لەلایە چالاکوانانەوە لە ناو سوریا پێی دەگات.

XS
SM
MD
LG