Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: دوا پـێشـهاتەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق


ڕۆژی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردسـتان ڕێگەی نەدا بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان بچێتە ناو شاری هەولێرەوە و هەروەها وەزیرەکانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانیشی لە پـۆستەکانیان لادا. کاربەدەسـتانی پارتی دەڵێن بزوتنەوەی گۆڕان لە پشـت ئەو هێرشانەوە بووە کە کرابوونە سەر بارەگاکانی، بۆیە چیتر گۆڕان بە هاوشەریکی خۆی لە حوکمڕانی هەرێمی کوردسـتاندا نابینێت.

بەڵام کاربەدەسـتانی گۆڕانیش لای خۆیانەوە ئەو لێدوانانەی پارتی ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن هیچ دەسـتێـکیان لەو هێرشانە نەبووە و ئەو ناڕەزایـیانەی ئەمڕۆ شەقامەکانی گرتووەتەوە لە ئەنجامی کەڵەکە بوونی سیاسەتە هەڵەکانە و خراپوونی باری ئابوری خەڵکە کە چەندان مانگە موچەخۆرانی موچەکانیان وەرنەگرتووە. دەشڵێن ناکرێت بە بەهانەی جۆراوجۆر درێژە بە ماوەی بەسەرچووی سەرۆکی هەرێم بدرێت بە شێوەیەکی نایاسایی، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان کە بە دەنگی پەرلەمانتاران لەو پـۆستە پەسەندکراوە و لە خولی تەواوی یاسایی خۆیدایە، لە لایەن هێزێکەوە بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی ڕێگری لێبکرێت.

کوێستان محەمەد، ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان لەسەر لیستی گۆڕان و ئەندامی دەستەی نووسینەوەی دەستوری هەرێم و شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە سەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردسـتان. لە بەرنامەی هەلەو واشنتۆندا تاوتوێی ئەم بابەتە دەکەن. حەیدەر کەریم میوانداری بەرنامەکەیە.

دەقی بەرنامەکە

please wait

No media source currently available

0:00 0:47:38 0:00

XS
SM
MD
LG