کاربەدەستان دەڵێن حکومەتی عێراق بە پشتیوانی چەکدارە شیعەکان توانی لە ڕۆژی هەینی چەکدارانی داعش لە پاڵاوگەی سەرەکی نەوتی باکوری بەغدا دەربکات.
سەرکردنی هاوبەشی لەشكری لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێزەکان توانیان پاڵاوگەی بێجی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە بەڵام زانیاری زیاتری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکە نەدا و باسی لە شارۆچکەی بێژیش نەکرد.
بێجی ساڵێک لەمەوبەر کەوتە ژێر دەستی داعش بەڵام پاڵاوگەکە ناو بەناو لەلایەن حکومەتەوە کۆنتڕۆڵ دەکرایەوە و دەکەوتەوە ژێر دەستی داعش. ئەم شارۆچکەیە بە ڕێگایەکی سەرەکی بۆ ناو شاری موسڵ دادەنرێت کە لە ژێر دەستی داعشدایە.