Accessibility links

حزبوڵا ژمارەیەک چەکداری داعش لە نزیک سنووری سوریا دەکوژێت


کەناڵی تەلەفیزیۆنی گروپی ملیتانی حزبوڵای لوبنان ڕادەگەیەنێت چەکدارەکانیان بنکەکانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامییان لە نزیک سنووری سوریا بۆردومان کردووە، لە ئاکامدا پێنج کەس کورژاون.

تەلەفیزیۆنی ئەلمەنار ڕادەگەیەنێت بۆردومانەکە ڕۆژی هەینی کرابووە سەر گوندی ڕاسبەلبەک لە سەر سنوری لوبنان، کە چەکدارانی داعش و بەرەی نوسڕەی سەر بە ئەلقاعیدە لەوێ چالاکن.

لەشکری لەبنان بە شێوەیەکی بەردەوام موشەک دەگرنە بنکەکانی ملیتانەکان لە نزیک سنوور، لە کاتێکدا چەکدارانی حزبوڵا لەو بەرەی سنوور لە ناو سوریا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

لە مانگی 8 ی ساڵی 2014 دا داعش و بەرەی نوسڕە نزیکەی 20 سەربازی لوبنانی و ئەفسەری پۆلیسیان دەستگریر کرد 4 کەسیان لەوانە کوشت و ژمارەیەکی تریان هێشتا لەلا ماوە.

XS
SM
MD
LG