Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: هەرێم لە بەرامبەر ئایندەیەکی نادیاردا

  • Balen Salih

لەگەڵ ئەوەدا هەوڵەکان بەردەوام بوون بۆ هێورکردنەوەی قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەڵام ڕووداوەکەی ڕۆژی دووشەممە و ڕێگەگرتن لە گەڕانەوەی سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان نەک هەر ڕەوشەکەی ئارام نەکردەوە بەڵکو بردییە قۆناغێکی ترسناکەوە.

ئایا ڕێگری کردن له‌ سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێم و ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌ماندا له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌ولێر چاره‌سه‌ری چ کێشه‌ و قه‌یرانێک ده‌کات له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا؟

میوانی بەرنامە:
دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان.

ئەڵبەت دید و بۆچوون زۆرن لەسەر ئەم ڕەوشە بەڵام ئەوەی زۆرێک لە شیکەرەوە لەسەری کۆکن ئاستی ترسناکی ئەم قۆناغەیە لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستانی عێراق و لەسەر تەواوی پرۆسەی دیموکراسیش لە هەرێمدا لەو ڕوانگانەوەی کۆبوونەوکان و ڕاگەیاندنەکانی نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان هێندەی ئەوەی بێهیواییان هێناوەتە ئاراوە بە نیو هێندە نەیانتوانیوە ئاسودەییەکی کۆمەڵایەتی تەنانەت ئەگەر کاتییش بێت بۆ دانیشتوانی هەرێم بڕەخسێنن.

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

ئایا متمانه‌ چییه‌ له‌ ئاینده‌یه‌کی دوور یان نزیکدا هه‌مان ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کرا له‌به‌رامبه‌ر یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی دووباره‌ نه‌کرێته‌وه‌؟
ئایا پاش نۆ کۆبوونه‌وه‌ی نێوان پێنج لایه‌نه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی هه‌رێم که‌ کراون و هیچ ئه‌نجامێکیشیان نه‌بووه‌، هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ترازان ده‌ڕوات؟
سیناریۆکان چین له‌به‌رده‌م ئاینده‌ی هه‌رێمدا، ئایا له‌ پاش ئه‌م ڕووداوانه‌وه‌ هێنده‌ متمانه‌ ماوه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌کاندا بۆ په‌سه‌ندکردنی سیناریۆکانی یه‌کتر؟
ئایا ئه‌م ڕه‌وشه‌ سیاسییه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی بێده‌نگ پێکردنی شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵک، یان زیاتر په‌ره‌یان پێ ده‌سه‌نێت و جوگرافیاکه‌ی خۆی ده‌به‌زێنێت؟

دکتۆر ڕێبوار کەریم مەحمود، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

XS
SM
MD
LG