Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن تایبه‌ت دەبێت بە دوا پـێشـهاتەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق


ڕۆژی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردسـتان ڕێگەی نەدا بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان بچێتە ناو شاری هەولێرەوە و هەروەها وەزیرەکانی سەر بە بزوتنەوەی گۆڕانیشی لە پـۆستەکانیان لادا. کاربەدەسـتانی پارتی دەڵێن بزوتنەوەی گۆڕان لە پشـت ئەو هێرشانەوە بووە کە کرابوونە سەر بارەگاکانی، بۆیە چیتر گۆڕان بە هاوشەریکی خۆی لە حوکمڕانی هەرێمی کوردسـتاندا نابینێت.

بەڵام کاربەدەسـتانی گۆڕانیش لای خۆیانەوە ئەو لێدوانانەی پارتی ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن هیچ دەسـتێـکیان لەو هێرشانە نەبووە و ئەو ناڕەزایـیانەی ئەمڕۆ شەقامەکانی گرتووەتەوە لە ئەنجامی کەڵەکە بوونی سیاسەتە هەڵەکانە و خراپوونی باری ئابوری خەڵکە کە چەندان مانگە موچەخۆرانی موچەکانیان وەرنەگرتووە. دەشڵێن ناکرێت بە بەهانەی جۆراوجۆر درێژە بە ماوەی بەسەرچووی سەرۆکی هەرێم بدرێت بە شێوەیەکی نایاسایی، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان کە بە دەنگی پەرلەمانتاران لەو پـۆستە پەسەندکراوە و لە خولی تەواوی یاسایی خۆیدایە، لە لایەن هێزێکەوە بەبێ هیچ بنەمایەکی یاسایی ڕێگری لێبکرێت.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە کێ ڕاستە و کێ هەڵەیە؟ بۆچی دۆخەکەی هەرێم بەم ڕۆژە گەیشت؟ ئایا بوار ماوە بۆ گەڕانەوەی ڕەوشەکە بۆ پـێش سەرهەڵدانی قەیرانی سەرۆکایەتی؟ پارت و لایەنەکانی دیکە هەڵوێستیان چۆنە و لە ئێسـتادا چۆن ڕۆڵ دەبینن؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ ده‌بێت که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ ده‌بن:
کوێستان محەمەد، ئەندامی پـێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتان لەسەر لیستی گۆڕان و ئەندامی دەستەی نووسینەوەی دەستوری هەرێم.
شوان شێخ ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق پارتی دیموکراتی کوردسـتان.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فون و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که‌ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن.

Tel: +1-202-619-3062

Email: kurdish@voanews.com

Facebook: voa.kurdish

هەروەها دەتوانن ڕاسـتەوخۆ بەشداری لە بەرنامەکە بکەن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفونی 0772-369-0666 لە هەرێمی کوردسـتان و تەواوی عێراقدا. پەیوەندی لە ڕێگەی ئەم ژمارەیەوە وەها دەکات دەنگی ئێوە بە باشی بگاتە لامان و هەروەها بۆ ئێوەش هەرزانترە، بەو پـێـیەی ژمارەیەکی ناوخۆیە.

XS
SM
MD
LG