Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: گەمەکردنی سیاسی لەسەر برسی کردنی خەڵک کۆمەڵگای کوردی لە هەردوو دەڤەرەکە ماندوو دەکات

  • Balen Salih

 دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

هاوکاتی ئەم قەیرانە ئاڵۆزە سیاسیانەی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەکان دەستیان پێکردووە بۆ چارەسەرکردنی ڕەوشەکە و ڕێگە گرتن لەوەی ڕەوشەکە بەرەو قەیران و ئاڵۆزی زیاتری نەخوازراو بڕوات.

ئایا لەم ڕەوشەدا چی لە ئەستۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامیدایە؟

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت ئەو سێ لایەنە و بزوتنەوەی گۆڕانیش پێکەوە جۆرە هاوپەیمانێتییەکیان هەبووە بۆ ڕاگرتنی هاوسەنگی هێز لە هەرێمی کوردستاندا و دەشڵێت پاش ئەو کارە نا یاساییەی پارتی دیموکراتی کوردستان کردی (ڕێگە نەدان بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم و ئەندامانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمان) پێویستە ئەو چوار هێزە یەکڕیزی هەڵوێستەکانی خۆیان بپارێزن بە شێوەیەک نەبێتە بیانوویەک بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان کە سیاسەتی دابەش بوون و پەرت بوون جێبەجێبکات.

دکتۆر کامەران دەڵێت دەسەڵاتی سیاسی لە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری تواناکانی بۆ تێکدانی ئەزموونی هەرێمە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر کامەران مەنتک ئاماژەش بەوە دەکات ئەو ناڕەزاییانەی هەن و ئەو دۆخەی لە سلێمانی ڕوویدا و خۆپیشاندانەکان بە ئاڕاستەیەکی توندوتیژدا ڕۆیشت وەک دەڵێت هەمان ئەو زەمینەیەش لە دەڤەری زەرد (پارتی دیموکراتی کوردستان) هەیە و پەرەسەندنی ئەو ئاگرە زۆر بە خێرایی دەگەیشتە هەولێر و ناوچەکانی دیکەش و دەشڵێت ئەو هەڵوێستانەی پارتی بۆ ئەوە بوون تا هەولێر وەک ناوچەیەکی داخراو لێبکات و ڕێگە نەدات خۆپیشاندانەکان بگەنە هەولێر و ناوچەکانی تری دەڤەری زەرد.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG