Accessibility links

ڤیان مەجید فەرەج: کۆبوونەوەی پەرلەمان بە بێ ئامادەبوونی هێزێکی سیاسی هیچ جۆرە ڕەواییەکی نابێت


ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج
ڤیان مه‌جید فه‌ره‌ج

لەگەڵ ئەو مەترسیە ئاسایشیانەی لەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق هەن، ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان هەروادێ و زیاد دەکەن.

بەپێی ڕای زۆرێک لە چاودێر ڕووداوەکەی ڕۆژی دووشەممە کە ڕێگە لە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان گیرا لەوەی بگەڕێنەوە بۆ شاری هەولێر ڕەوشی سیاسی هەرێم زیاتر ئاڵۆز دەکات.

ڤیان مەجید فەرەج، نوسەر و لێکۆڵەر دەڵێت لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە تا ئێستا هێزێک هەیە لە هەرێمی کوردستاندا دەخوازێت ویستی خۆسەپاندنەکانی خۆی زاڵ بکات و لە دوای ساڵی 1991 ەوە ئەم هێزە درێژەپێدەری ئەم سیاسەتە بووە و دەشڵێت تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت ئەو هێزە نەیتوانیوە خۆی دڵنیا بکاتەوە لەوەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە لە ڕووی ئایدیۆلۆژی و لە ڕووی بیرکردنەوە و هەروەهاش لە ڕووی تێگەیشتنی سیاسییەوە.

ڤیان مەجید فەرەج، ئاماژەش بەوە دەکات پێویستە ئەم جۆرە دڵنیاییە لەناو بنەماڵە فەرمانڕەواکان و لایەنەکانیاندا بێتە ئاراوە ئەوجا گرفتەکانی ناو مەیدانی سیاسی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح ، ڤیان مەجید فەرەج دەڵێت هێندەی ئەوەی ڕووداوەکانی هەرێم و سوربوونی پارتیش دەبینێت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی وەک دەڵێت نیگەرانییەکی هەیە سەبارەت بەوەی جارێکی تریش یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ پارتیدا بچێتەوە مەیدانی سیاسی و لایەنە سیاسییەکانی تر فەرامۆش بکات.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:42 0:00

XS
SM
MD
LG