Accessibility links

کەمال کەرکوکی: پارتی هەوڵ دەدات لەگەڵ لایەنەکاندا پێکهاتەی حکومەت دابڕێژێتەوە

  • Balen Salih

 که‌مال که‌رکوکی

که‌مال که‌رکوکی

لە کاتێکدا سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق و ژمارەیەکیش لە پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان دەیانەوێت بگەڕێنەوە شاری هەولێر پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق بەڵام هێزە ئاسایشییەکان ڕێگەیان نادەن و دەگەڕێنەوە بۆ شاری سلێمانی.

ڕۆژی یەکشەممەش لەسەر بنچینەی نوسراوێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، کەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاگادار دەکاتەوە لەوەی نابێت چیی دی بچنە سەر کارەکانیان.

ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چ بنچینەیەک ئەم بڕیارەی داوە؟

کەمال کەرکوکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت ئەم ڕەوشە لە ئەنجامی ئەو کارانە بووە لە پارێزگای سلێمانی دژی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک دەڵێت بە هاندانی بزوتنەوەی گۆڕان بووە و زۆر کاری نەشیاوی لێکەوتەوە و خەڵک کوژراون و بارەگاکان سوتێندراون، هەر بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری دا ئەو ڕێکەوتنەی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا هەیبوو بۆ پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە.

کەمال کەرکوکی دەڵێت پارتی بڕوای بەوە نەماوە کە بزوتنەوەی گۆڕان بتوانێت شان بەشانی لایەنەکانی تری هەرێمکار بکات بۆ سەقامگیری کوردستان ئا لەوم ڕەوشەدا کە ڕووبەڕووی مەترسییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بۆتەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز کەرکوکی ئاماژەش بەوە دەکات داڕشتنەوەی پێکهاتەی نوێی کابینەی حکومەت دەکەوێتە سەر لایەنە سیاسیەکان وەک دەڵێت ئەو لایەنە سیاسیانەی سەنگیان هەیە و خاوەنی دەنگن لەناو هەرێمی کوردستاندا و ئەگەریش نا ، ئەوا وەک دەڵێت خەڵکی کوردستان بڕیار دەدات لەسەر شێوازی پێکهاتەکانی ناو هەرێمی کوردستان.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG