Accessibility links

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم: بە چ پرەنسیپێک مەکتەبی سیاسی حیزبێک بڕیار دەدات و بە حکومەت و پەرلەمان دەڵێت جێبەجێی بکەن


موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم

پارتی دیموکراتی کوردستان وەزیر و گەورە کاربەدەستانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمان و لە حکومەتدا ئاگادار دەکاتەوە کە چی دی ناتوانن بچنە سەر کارەکانیان لە هەولێر.

بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت لە رێی نامەیەکەوە کە بە یەکێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەماندا نێردرابوو، داوا کراوە سەرۆکی پەرلەمان چی تر دەوام نەکات و دەشڵێت هەروەهاش وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش داوای لە وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کردووە کە بڕیارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەیە کە ئیتر نابێت وەزیرەکانی گۆڕان دەوام بکەن و دەبێت شاری هەولێر جێبهێڵن و بڕۆن.

موحەمەد تۆفیق ڕەحیم دەڵێت بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا فراکسیۆنێکە و بەپێی ئەو پێکهاتەیەی ڕێکەوتنی لەسەر کراوە ئەو پۆستانە هی بزوتنەوەی گۆڕانن و دەشڵێت ئەوەش لە دەسەڵاتی هیچ حیزبێکدا نییە ئەو پۆستانە لە گۆڕان بسەندێتەوە و بە تایبەتیش کە هیچ لایەنێک زۆرینەی پەنجا زێد یەکی نییە و ئەگەریش هەنگاوێکی لەو بابەتە بنرێت دەبێت پەرلەمان متمانە لە وەزیرەکان و لە پۆستەکانی تریش بسەندێتەوە نەک حیزبێک.

بەرپرسی پەیوەندییە دەرەوەییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەش بەوە دەکات هەموو لایەنە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی پێوە کردوون و ئەو لایەنانەش کە پەیوەندییان بە گۆڕانەوە کردووە وەک دەڵێت بە هیچ شێوەیەک بەم جۆرە ڕەفتارە قایل نین.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:05 0:00

XS
SM
MD
LG